بە دیمەن

'دەبیت ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا خاوەن بڕیاربن'

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنان ئاماژەیان بەوەدا دەبێت ژنان لە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەنگی خۆیان بڵند بکەن و گوتیان دەبێت ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا بۆ بە دیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی خاوەن بڕیاربن.

لە کاتێکدا کە سوریا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بووەتەوە، یەکینەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێن. دەسەڵاتداری نوێی ڕۆڵی ژنان لە بەشداربوونی نوسینەوەی دەستووری نوێدا پێشتگوێ دەخەن. لە فۆرمی دیالۆگ کە لە لایەن پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانی تەڤگەر و ڕێکخراوەکانی ژنانەوە ڕێکخرا، ڕۆڵی سەرەکی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرزکردنەوە و تاوتوێکردنی پرسەکانی خۆیاندا خستە بەر باسەوە.

لەم چوارچێوەدا ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوە ژنۆلۆژی عەلیا عوسمان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و لە سەرەتایی قسەکانییدا باسی کوشتن، تاڵانکردن کرد و ئەمەی وەک تاوان لە دژی مرۆڤایەتی پێناسە کرد.

عەلیا جەختی کردەوە دەبێت ژنان لە سووریا لە دژی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستانە دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و گوتی: "لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنان تێدەکۆشن و لە بەرخۆدانی خۆیان بەردەوامن. دەبێت هەموو ژنانی سووریا دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە تاوەکو نوێنەرایەتی کۆمەڵگە بکەن و بۆ بە دەستهێنانی دادپەروەری و یەکسانی لە دەستووری نوێی سووریادا خاوەن بڕیار بن."

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ستیر موراد بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و گوتی: "بۆ ئەوەی پشتگیری ئەو ژنانە بکەین کە لە کەناراوەکان ڕووبەڕووی کۆمەڵکووژیی دەبنەوە لێرەین. وەک ژنانی کورد، عەرەب و سریانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خاوەنی یەک ئامانجین، لە بونیاتنانی سووریایەکی نوێ کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا تێیدا جێ بگرن و ژنانی سووریا ڕێکخراوبن و کاریگەرییان لەسەر باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا هەبێت."

ستێر موراد دەستووری نوێی شەرمەزار کرد و گوتی: "دەبێت نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕی ناوخۆی لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی سووریادا دەستوەردان بکات. وەک ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لێرەین و داواکاریمان هەیە. ئەمە تەنها داواکارییەک نییە، داواکاری سووریایەکی دیموکراتیکە، سووریایەک مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات."