هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆبانێ مسته‌فا ئیتۆ پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، " عهڤدۆی ته‌مه‌ن چوار ساڵ كه له‌م دوا بۆردومانانه‌دا پێیه‌كی له‌ده‌ستداوه و شه‌ڕی مانه‌وه له ژیان ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی له كامه ئاسایشی ده‌وڵه‌تی تورك كردبوو" و وتیشی، " هێنده‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌و هێرشانه‌دا روسیا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا كه پێشه‌نگایه‌تی هاوپه‌یمانی ده‌كات به‌رپرسن. به بێده‌نگی خۆیان هێز به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌به‌خشن".
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، ئیتۆ وتی، "ده‌وڵه‌تی تورك چاودێری سیستمی دیموكراتیك ده‌كا. پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك كه له باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا له گه‌شه‌كردندایه، سود به گه‌لانی سوریا و گه‌لانی توركیاش ده‌گه‌یه‌نێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نایه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه داعشی به‌ره‌و كۆبانێ ئاراسته كرد. بۆ داعش كۆبانێ نه سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهات، نه جوگرافیایه‌كی به‌رفراوان و نه شوێنێكی ستراتیژی بوو. له كۆبانی ته‌نیا كۆمه‌ڵگایه‌كی رێكخراو هه‌بوو، كه باوه‌ڕی به نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی هه‌بوو و شۆڕشی 19ی ته‌موزی ده‌ستپێكردبوو. له به‌ر ئه‌وه‌ش كۆبانێیان كرده ئامانج و له ئێستاشدا ده‌كرێته ئامانج".
ئیتۆ له درێژه‌دا وتی، "عهڤدۆی ته‌مه‌ن چوار ساڵ كه له‌م دوا بۆردومانانه‌دا پێیه‌كی له‌ده‌ستداوه و شه‌ڕی مانه‌وه له ژیان ده‌كات كامه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك هه‌بوو، هه‌ڕه‌شه‌ی له چ ئاسایشێكی ده‌وڵه‌تی تورك كردبوو؟ له كۆبانێوه تا عه‌ین عیسا هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومان ده‌كرێن یه‌ك شوێنی سه‌ربازی تێدا نییه. كاته‌كانی هێرشه‌كانیش به مه‌به‌ست دیاری ده‌كه‌ن، كاتژمێر 12:00 هێرش ده‌كه‌ن. ئه‌و كاته‌ی منداڵان له خوێندنگه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه. ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا چاوترسێن بكه‌ن. له‌و هێرشه‌دا هێنده‌ی ده‌وڵه‌تی تورك هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكاش كه سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانیه‌كه ده‌كات به‌رپرسیارن. به بێده‌نگی خۆیان هێز به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌به‌خشن.
له هه‌موو ناوچه‌كانی سوریاوه مرۆڤه‌كان هاتوون بۆ هه‌رێمه‌كانی باكور- رۆژهه‌لاتی سوریا. 11 هه‌زار په‌نابه‌ر هاتوون. ده‌وڵه‌تی تورك به‌و هێرشانه‌ی هه‌روه‌ها یارمه‌تیه‌كانی بۆ داعش درێژه پێده‌دات، ده‌یه‌وێت داعش به‌هێز ببێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی تورك ده‌یه‌وێت قه‌یرانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ناوخۆی بخاته ده‌ره‌وه. ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگای توركیا به پرسی ئاسایشی مان و نه‌مان سه‌رقاڵ بكات.
ئیتۆ له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رباری قورسی و دژواریهكانیش گه‌لانی باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستبه‌رداری خاكی خۆیان نابن، له ساڵی 2012ه‌وه سه‌ره‌ڕای ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوری و گه‌مارۆ گه‌ل ده‌ستی له خاكی خۆی هه‌ڵنه‌گرتووه، له‌ئێستاشدا ده‌ستبه‌رداری نابێت، هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هێزه دیموكراتیه‌كان و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئێستا له سوریادان پێویسته به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرن و وتی، هه‌تا به‌ر به دڕنده‌یی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌گیرێت پرسه‌كانی سوریا به ده‌یان ساڵ چاره‌سه‌ر نابن، تا توركیا به‌رده‌وام بێت له هێرشه‌كانی سوریا ئارامی به خۆیه‌وه نابینێت، یه‌كێتی سیاسی بوونی نابێت و وتیشی، "ده‌وڵه‌تی تورك له پشت هێرشهكانیشهوهیه له ئه‌وروپا. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین كه به‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك بگرن، كه هێرشه‌كانی ره‌چاوی هیچ پێوانێكی گه‌ردونی و مرۆیی ناكرێت".
هـ . ب