دەستەى تەحریری شام لەلایەن ئەنقەرە برایە عەفرین و ٦ کەسی لە عەفرین ڕفاند

دەستەى تەحریری شام، کە کلکی قاعیدەیە و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە عەفرینی داگیرکراودا بڵاوەیان پێکراوە، لە ناوچەی شێراوا ٦ کەسیان ڕفاند.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بە دەستمان گەیشتوون، چەتەکانی دەستەی تەحریری شام لە ناوچەی شێراوای عەفرین ٦ کەسیان ڕفاندووە.

بەپێی زانیارییەکان ڕفێندراوەکان بریتین لە، عوسمان خەلیل، ئیبراهیم جومعە، حەنیف عوسمان لە گوندی بەیی، ئەحمەد جەمال و حەمید سیدۆ لە گوندی خەزاوییە و تەهسیر ساڵح لە گوندی باسوفان.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن، ئەو کەسانە بە فەرمانی سەرەک چەتەیەک بە ناوی ئەبو محەمەد قەلەمۆنی ڕفێندراون، کە لەگەڵ دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورک (میت) کار دەکات.

چەتەکانی دەستەى تەحریری شام  لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ناوچە جیاوازەکانەوە هێنراون بۆ عەفرین و لە مانگی ئایارەوە لە ناوچەکانی شێراوا و جندیریسی داگیرکراو و چەندین ناوچەى تری کوردیدا بڵاوەیان پێکراوە.

دەوترێت بڵاوەپێکردنی ئەو چەتانە و جێگیرکردنیان لەو ناوچەیە لە چوارچێوەی پلانی 'پشتێنی ڕەش'ی دەوڵەتی تورکدا ئەنجامدراوە، کە ئامانج لەو پلان و پشتێنە ڕەشە، پاکتاوکردنی ڕەگەزی و نەژادی و ئیتنیکییە لە باشوری عەفرینەوە بۆ رۆژئاوای منبج و کۆبانێ.

ژ.ت