دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لەسەر تاوانەکانی لە عەفرین
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٤ کەسی رفاند کە سێیانیان ژنن.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٤ کەسی رفاند کە سێیانیان ژنن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز کە زانیاری لە سەرچاوە خۆجیێەکان وەرگرتووە، چەتەکانی 'ئەلشام'ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی جندرێس ٤ کەسیان رفاندووە کە سێیانیان ژنن.
٢٣ی تشرینی دووەمیش لە ناوچەی مابەتای عەفرین ٣ کەسی مەدەنی رفێنران بۆ ئازادکردنیان داوای ٢ هەزار دۆلار دەکرێت.
١٩ی تشرینی دووەم لە گوندی بادنای مابەتا ٤ کەسی مەدەنی، ١٦ی مانگ لە ناوچەی بلبلی عەفرین ٥ کەسی مەدەنی، ١٤ی مانگ لە گوندی ئەمارای مابەتا ٤ کەسی مەدەنی، ١٢ی مانگ لە گوندی ئەمارا ٣ کەسی مەدەنی دەستگیرکران.
عەفرین و هەرێمەکانی لە سالی ٢٠١٨ەوە لەژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکدان. لە هەرێمەکە سیستمێکی دژی مافەکانی مرۆڤ هەیە، مال و زەویەکانی هاوڵاتیان تاڵان دەکرێن. لە هەرێمەکە رژێمی تیرۆر دروستکراوە. هەموو رۆژێک خەڵکی مەدەنی دەڕفێنرێن.
ف.ق