دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندەکانی رۆژئاوا

دەولەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە هێرشەکانی بۆسەر گوندەکانی رۆژئاوای کوردستان دەست پێکرد.

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی مەیاس و بێنێی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد.

زانیاری لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی قەرەموخ، زۆرمخار، جێشان و چارخلی کۆبانێ و گوندی سەیدای عەین عیسای تۆپباران کرد.

لەبەردەم باڵەخانەی کۆمیتەی پەروەردە فێرکردنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی جزیر لە کۆڵانی قوەتلی قامشلۆ ئۆتۆمبێڵێک تەقیەوە.

بەپێی زانیاریەکان ، کەسێک بەناوی سامی ئەحمەد سلێمان بریندار بووە. بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

چاوەڕی دەکرێت کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردن لەبارەی تەقینەوەکە راگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەتەکانی گوندی حەبو سرای سەر رێگەی ئێم٤ لە عەین عیسا تۆپباران کرد.

لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە زانیاری بەدەست نەهێنراون.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرلەبەیانیەوە بۆ سەر گوندی مەیاس بەردەوامە.

ف.ق