دەوڵەتی تورک دەوروبەری تل ڕەفعەتی تۆپباران کرد

ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆسەر باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بەردەوامە و بەهۆی تۆپبارانەکانی گوندی شێخ عیسای سەر بە تل ڕەفعەت، ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق بریندار بوون.

سوپای تورکی داگیرکەر نزیکەی کاتژمێر ٠٦:٢٠، دەوروبەری تل ڕەفعەت، گوندی شێخ عیسا، تل مەدیق، تل جیجان و گوندەکانی هربلەی سەر بە شەهبای تۆپباران کرد. ھاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەی شەڕی نەناسراو بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی شەهبا و شێراوا دەسوڕێنەوە.

بەهۆی تۆپبارانەکانی گوندی شێخ عیسا، ٣ سەربازی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بریندار بوون.