دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر چەندین گوندی رۆژئاوا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین گوندی عەفرین، گرێسپی، شەهبا و تلتەمری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان کرد.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. دەوڵەتی تورک چەندین گوندی ناوچەکەی تۆپباران کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس گوندەکانی خان، کۆر حەسەن و زەنوبییەی لە ڕۆژئاوای گرێسپی تۆپباران کرد. هەروەها گوندی قەرەمۆخی لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە بەردەوامی هێرش و بۆردومانەکانیاندا گوندەکانی سەموقا، کەفەر گارس، بەنداوی شەهبا و گوندی شێخ عەلیی سەر بە ناحیەی تلتەمر تۆپباران کرد.

ژ.ت