دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر دەیان گوند

دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوەن، ئۆبۆس و چەکی قورس هێرشی کردە سەر دەیان گوندی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

دەوڵەتی تورک و چەتەکان، بە درێژایی دوێنێ، بە دەیان گوندی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران کرد.

دەوڵەتی تورک گوندەکانی میاس و زرنەهیتی شێراوا، گوندەکانی تەل لەبەن، گۆزەلی، یوم ئەلخێر و مەزرای شێوێشی تەل تەمر،گوندی سالوکی گرێ سپی، گوندی تەل وەرد و خربەت شەعیری زرگان، گوندەکانی کەشتیار و بێنێی عەفرین، گوندی قەرەموخی رۆژهەڵاتی کۆبانێ بە هاوەن و چەکی قورس تۆپباران کران.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، سەرلەئێوارەی دوێنێ، گوندەکانی چەلەبی، زۆرمخار، مەرسمێل، شێخلەر، شیوخ، چارخلی، مەرج ئیسماعیل، جیشان و قەرەموخی کۆبانێ، شاروچکەی سلوکی گرێ سپی و گوندی هۆشان، دبس و فاستای عەین عیسای تۆپباران کرد.

ف.ق