دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر پەیمانێری ئاژانسی هاوار

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە دۆشکە هێرشی کردە سەر پەیامنێری ئاژانسی هاوار کە لە عەین عیساوە بۆ ڕۆماڵکردنی کۆنفڕانسی ڕاوێژ بەرەو رەقا دەچوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە دۆشکە هێرشی کردە سەر پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار کە لە عەین عیساوە بۆ ڕۆماڵکردنی کۆنفڕانسی ڕاوێژ بەرەو رەقا دەچوو، هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

لەبارەی هێرشەکە، ئاژانسی هەواڵی هاوار رایگەیاند، پەیامنێرەکانیان جومعە محەمەد و زانا سەیدی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە بارەگای گوندی سەیداوە رووبەرووی هێرش بوونەتەوە. تیمی رۆژنامەڤانی ئاژانسەکە لە عەین عیساوە بۆ ڕۆماڵکردنی کۆنفڕانسی ڕاوێژ بەرەو رەقا دەچوو. هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

لە رۆژئاوای عەین عیسا سەربازانی داگیرکەری تورک لە نزیک رێگەی ئێم٤ جێگیر بوون. هێرش دەکەنە سەر ئۆتۆمبێڵەکان. مەترسیان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی هەریمەکە دروست کردووە.

ف.ق