دەوڵەتی تورک کەسێکی تری لە ڕاجۆی عەفرین ڕفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین کەسێکی تری ڕفاند.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بە دەست گەیشتوون، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هاووڵاتییەکی بە ناوی لوقمان محەمەد بریم حەسەن تەمەن ٤٧ ساڵی لە ناوچەى راجۆی عەفرین ڕفاندووە.

ئەو هاووڵاتییە لە کاتی ڕۆیشتینی لە ڕاجۆی عەفرینەوە بۆ عەزاز لە خاڵێکی پشکنین دا لە نزیک عەزاز ڕفێنراوە.

تا ئێستا نازانرێت حەسەن بۆ کوێ و کام ناوچەیە ڕفێنراوە.

ژ.ت