دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٣ کەسی ڕفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جندرێسی عەفرین ٣ کەسی ڕفاند و دیار نییە ئەو کەسانەیان بۆ کوێ بردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)، چەتەکانی 'پۆلیسی سەربازی و پۆلیسی مەدەنی' دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی کورای سەر بە ناوچەی جندرێسی عەفرین  هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان.

ڕاگەیەندراوە، لەو هەلکوتانەدا ٣ کەس ڕفێندراون.

بەپێی سەرچاوەکە، ناوی ڕفێندراوەکان ئەمانەن: محەمەد ئیسماعیل واحید (٣٢)، حوسێن وەلید مەحمود و عەبدۆ محەمەد بەتاڵ (٣٤).

چەند ڕۆژ لەوە پێش لە ناوچەى جندرێسی عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا هێرشێکی تیایدا ئەنجامدا و سەرەک چەتەکانی داعش لە سوریا بە ناوی ماهیر عەقال کردبووە ئامانج و کوشتبوی.

ژ.ت