دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی سێ کەسی شەهید کرد کە یەکێکیان منداڵە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆن گوندی رەقاسی گرێ سپی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس شەهید بوون کە کەسێکیان منداڵە و کەسێکیش بریندار بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا لەدژی مرۆڤایەتی بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات؛ بە هێرشەکان خەڵکی مەدەنی و هەرێمەکە دەکاتە ئامانج و دەیەوێت ئیرادەی گەل بشکێنێت و بەم شێوەیە پرۆژەی داگیرکەری خۆی جێبەجێ بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٣٠ بە درۆن هێرش کرایە سەر گوندی رەقاسی ناوچەی چەلەبی  و سێ کەس شەهید بوون کە منداڵێکی ١٠ ساڵ بە ناوی وەیسی محەمەدیان تێدایە و کەسێکیش بریندار بوو.

قەسەدە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە مانگی کانونی یەکەمدا شەهید بوون، گەیشتووەتە ١٦ کەس.

دەوڵەتی تورک ئەمڕۆش بە ئۆبۆس و چەکی قورس گوندی شێخ عەلی و گۆزەلی تەل تەمیەیان بۆردومان کرد.

ف.ق