"دەوڵەتی تورک لە سیاسەتی سووریادا شکستی هێناوە"

محەمەد شاهین هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری هەرێمی فورات ڕایگەیاند کە سیاسەتی حکوومەتی تورک سەبارەت بە سووریا تێکچووە و هێرش دەکاتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پەردەپۆشکردنی.

محەمەد شاهین هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەرێمی فورات ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورک تەسفیەکردنی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە و وتی، "لەبەر ئەم هۆکارە دیالۆگێک لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق دروست دەکات". دانوستان دەکات و دەست لە چەتەکان هەڵدەگرێت.

هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی فورات، محەمەد شاهین، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ANF دایەوە.
 

لەلایەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق کۆبوونەوە ئەنجام دەدات. حکومەتی تورکیا هەوڵی چی دەدات؟

دەبینرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێگەی سەربازی و سیاسی دەوڵەتی تورک گۆڕاوە. بۆ ماوەی ١١ ساڵ ڕۆڵێکی گەورەی لە قووڵبوونەوەی قەیرانی سوریادا هەبووە. بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی ناوچە نوێیەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. کاتێک ناتوانێت ئەو پشتگیرییەی کە دەیەوێت بەدەستی بهێنێت، ستراتیژێکی جیاوازی هێرشکردن پەیڕەو دەکات. بە درۆن هێرش دەکات، لە زەمینی هێرش دەکات. بێگومان ئەمریکا و ڕووسیا لەم بارەیەوە بێدەنگن. لە ڕوانگەی سیاسییەوە، لە ئەنجامی دامەزراندن و پشتگیری چەتەکان لە سووریا، لە ئامانجی دامەزراندنی ڕژێمێکی سەر بە خۆی شکستی هێناوە. لە ڕاستیدا ئەمە بە واتای لەدەستدانی سیاسەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا دێت. ئێستا سیاسەتێکی تری بازرگانی پەیڕەو دەکەن. دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق باشتر بکات.

کاتێک حکومەتی تورک باس لە دیالۆگ لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق دەکات، بنکە سەربازییەکانیشی دەکاتە ئامانج؛ لەم دواییانەشدا سەربازی دیمەشق لە هێرشێکدا لە کۆبانێ گیانیان لەدەستدا. ئەمە چۆن لێکدەدەیتەوە؟

دەوڵەتی تورک کاتێک دەیەوێت هەندێک هاوپەیمانی سیاسی و دیپلۆماسی بکات، هەوڵ دەدات خۆی بەهێزتر نیشان بدات. بەم شێوەیە هەوڵ دەدات نیشان بدات کە ئەو هاوپەیمانیانەی کە دەیکات بەهۆی لاوازی و چەقبەستوویی نییە. ئەمە شێوازی دەوڵەتی تورکە. هەر بۆیە كاتێك هەوڵی دیالۆگ دەدات لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق، هەوڵ دەدات نیشان بدات كە بەهێزە و جارجارە بە هێرش بەرەنگاری دەبێتەوە. بێگومان ئێستا هەمووان دەیبینن. خەونی دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی تورکی عوسمانی، سیاسەتی لەشکرکێشی و داگیرکاری نەماوە. دەوڵەتی تورک لە ئێستادا قەیرانی گەورەی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت. لاوازە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە ​​بە کۆبونەوە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لە هەوڵی نەهێشتنی ئەو گروپە چەتانەیە.

ڕووسیا چ ڕۆڵێک دەگێڕێت لەم دانوستانەدا؟

هەر لەسەرەتاوە ڕووسیا دەستێوەردانی لە ئیدارەی دیمەشقدا کرد. ئیدارەی دیمەشق وەک هاوبەشی ستراتیژی خۆی دەیبینێت. هەر لەبەر ئەم هۆیەش دەیەوێت دەسەڵاتی رژێم لە هەموو سوریادا دووبارە بچەسپێنێتەوە. هەروەها دیالۆگی دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق لەلایەن ڕوسیاوە هاندەدرێت. بێگومان ڕووسیاش پشتگیری لەم هەوڵە دەکات. دیارە دەوڵەتی تورک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق، دەستبەرداری چەتەکان بووە. لە لایەکی دیکەوە سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیمتیازیان بە دیمەشق و روسیا داوە. هەڵوێستی ڕووسیا ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە.

لە ڕێککەوتنی ئەدەنەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەڵام لە ٥ کیلۆمەتریدا ئازادیی ئۆپەراسیۆنی هەبووە، ئێستا قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر سەپێنراوە. ئایا ئەمە قبوڵکراوە؟

ڕێککەوتنی ئەدەنە سیاسی بوو و ئامانجی کورد بوو. ئێستا نوێکردنەوەی ئەم رێککوتنە بۆ داڕشتنی تەسفیەکردنی ئیدارەی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایە. لێرەدا بۆ ئەوەی ڕەزامەندی ئیدارەی دیمەشق بەدەست بهێنێت، دانوستان دەکات و دەستبەرداری چەتەکان دەبێت.

ف.ق