دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا ١١ ماڵی وێران کرد

لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر گوندێکی سەر بە کانتۆنی گرێ سپێ، ١١ ماڵ وێران بوون. لە ٢٠١٩ەوە ژمارەی ماڵە وێرانکراوەکان گەیشتە ١٢٤ ماڵ.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەم دوو ڕۆژەی دواییدا، بە قورسی ناوچەی عەین عیسا، گوندەکانی گرێ سپی و رێگەی ئێم ٤ی تۆپباران کردووە و رۆژانە بە دەیان ئۆبۆس و مۆشەک بەر گوندەکان دەکەوێت.

گوندەکانی سێدە، مەلەک، جەدیدە، موشیرەف، حەوالەک، ئوم هۆش، ئەریدە و رێگەی ئێم٤ لەلایەن بارەگاکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لو گوندی کەرمازاتەوە تۆپباران دەکرێت.

بەپێی نوسینگەی تۆمارکردنی پێشێلکاریەکانی ئەنجومەی ناوچەی گرێ سپی، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ١١ ماڵ وێران بوون.

فاتیح کاردۆ ئەندامی بەڕێوەبەری نوسینگەی تۆمارکدنی پێشێلکاریەکان لەبارەی ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هوشیاری دایە گوندنشینان و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و روسیا کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکان هەوڵ بدەن.

لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە کانتۆنی گرێ سپی ١٢٤ ماڵ وێرانبوون.

ف.ق