دەوڵەتی تورک وەکالەتنامەی ماڵ و مڵکی دانیشتووانی عەفرین هەڵدەوەشێنێتەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تاپۆی ماڵ و موڵکی دانیشتووانی عەفرینی داگیرکراو، هەڵدەوەشێنێتەوە و دەیانفرۆشێت بە کەسانی بیانی.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە ملیشیاکانی سەر بەو دەوڵەتە وەکالەتنامەی ماڵ و موڵکی ئەو دانیشتووانەی لە عەفرین ماونەتەوە و موڵکەکانی کەسوکاریان بەڕێوەدەبەن هەڵدەوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئەو مڵکانەدا بگرن و بیانفرۆشنەوە.

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، دەوڵەتی تورک وەکالەتنامەی ئەو هاووڵاتیانەی لە عەفرین کۆچیان کردووە هەڵدەوەشێنێتەوە و دەیانفرۆشێت بە کەسانی بیانی.

کڕین و فرۆشتنی موڵک لەلایەن ئەو بیانیانەی لە هەرێمەکە لە لایەن داگیرکەرانەوە نیشتەجێ کراون ئەنجام دەدرێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دیموگرافیای عەفرین دەگۆڕێت و هەوڵ دەدات ئەو دانیشتووانەی ماونەتەوە لە رێگەی گوشار و کردەوەی تاوانکارییەوە ناچار بە کۆچکردن بکات.

هـ . ب