دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی عەین عیسای تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی، شەوی ڕابردوو بە چڕی گوندەکانی عەین عیسایان بۆردوومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی، شەوی ڕابردوو بە چڕی گوندەکانی عەین عیسایان بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار ( ANHA)، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەوی ڕابردوو گوندی مشیرفێ لە باکوری ناوچەی عەین عیسا و ڕێگای ئێم ٤-یان بۆردوومان کردووە.
هێرشەکە لە کاتێکدایە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشەکانیان بۆسەر عەین عیسا و ناوچەکانی کانتۆنی گرێ سپی چڕتر کردەوە.
داگیرکەران بەرامبەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) خەندەقیان لێداوە و بنکە سەربازییەکانیان لەو ناوچەیەدا بەهێزترکردووە و دەیان چەتە و سەربازیشیان بە ناوچەکەدا بڵاوە پێکردووە.
ژ.ت