دەوڵەتی تورکی داگیرکەری هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی تل تەمر

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانیدا بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی ناوچەی تل تەمری سەر بە حەسەکە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هێرشەکانی بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریاشی زیاتر کردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەست گەیشتوون، ئێستا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوای بۆردومان و هێرشی سەر ناوچەى زەرگان دەستیان کردووە بە هێرش و بۆردومان بۆ سەر گوندەکانی ناوچەی تل تەمر. شەوی ڕابردووش بە چڕی گوندەکانی ناوچەى تل تەمریان بۆردومان کردبوو.

لە ئێستادا گوندەکانی تل شنانی ئاسوری لە باکوری ڕۆژهەڵاتی گوندی تل تەمر، گوندی دردارا لە باکوری تل تەمر و گوندی ئوم ئەلکێف لە ڕۆژئاوای ناوچەکە بە دووری ١ کیلۆمەتر لە ناوەندی ناوچەی تل تەمر بە چەکی قورس تۆپباران دەکرێن.

ژ.ت