بە دیمەن

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە گوندی "ئەل هیشا" لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بوردومان کرد.

خاڵی کۆنترۆڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گوندی ئەل هیشا لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورک بۆردومانکرا.

بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانی ماددی بەر خاڵی کونترۆڵ کەوتووە.