فەرماندە ڕوناهی یەکتا لە کۆبانی بە خاک سپێردرا
فەرماندە ڕوناهی یەکتا (ئارشین حەسەن) کە لە بەنداوی تشرین لە شەڕی دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو، لە کۆبانێ بە مەڕاسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردرا.
فەرماندە ڕوناهی یەکتا (ئارشین حەسەن) کە لە بەنداوی تشرین لە شەڕی دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو، لە کۆبانێ بە مەڕاسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردرا.
بە مەبەستی بە خاک سپاردنی ڕوناهی یەکتا (ئارشین حەسەن) کە لە ٢٥ ی کانوونی یەکەم لە بەنداوی تشرین لە شەڕی دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، بە سەدان خەڵکی کانتۆنی فورات کۆبوونەوە و لە کۆبانێ مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەکەدا بەبی پچڕان دروشمی "شەهید نامرن"، "بەڵێنمان تۆڵەکردنەوەیە" بەرزکرایەوە.
لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدان، ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات ئارین ئەحمەد قسەی کرد و گوتی: "بە هەزاران ڕوناهی دەبنە شوێنکەوتەی ڕوناهی. پێویستە ژن، گەنج، پیر، هەموو ڕاپەڕن. بۆ ئەوەی بە هێزی خۆت پشتگیری بکەیت بە چەک، ئاستی تێکۆشانت لە هەموو شوێنێک بڵند بکە".
ئارین ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بوونی کورد قبوڵ ناکات، بۆیە ناچارین لە بەرانبەر قڕکردن ڕاپەڕین و گوتی: "فەرماندە ڕوناهی بۆ ئازادی ژنان بە جۆش، ئیرادەیەکی بێ هاوتا بەرخۆدانی کرد".
پاشان باوکی شەهید ڕوناهی یەکتا، ئەنوەر حەسەن قسەی کرد ئاماژەی بەوەکرد کە ڕوناهی لە هەموو شوێنک بەبێ دوو دڵی تێدەکۆشا و گوتی: "ڕوناهی بوێربوو، لەسەر بەڵێنی خۆیبوو، بەبێ دوو دڵی تێدەکۆشا. لە نێو گەنجانی شۆڕشگێڕبوو. لە هەموو شوێنک بەبێ دوو دڵی بەرخۆدانی دەکرد. وەک بنەماڵەکەی ئێمە شانازی پێوە دەکەین".
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و تەرمی شەهید بە دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.