'گەل هەموو هەپەجەیە'

ئەندامانی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) باس لەوە دەکەن کە بۆ پاراستنی خۆیان و گەڕانەوە بۆ عەفرین بەرخودانێکی ئەفسانەیی دەکەن و جەختیان کردەوە کە دەبنە قەڵغانی زیندوو.

لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا یەک لە هێزە سەرەکیەکانی پاراستنی کۆمەڵگا و هەرێمەکە هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە)ن. ئەندامانی هەپەجە لە دژی هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بڕیاری خۆیان بۆ بەرخودان و سەرکەوتن دەربڕی.

ئەندامی هەپەجە شێخ مەحمود کە خەڵکی عەفرینە سەرنجی راکێشا بۆ سەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بێدەنگی هێزە هەژمۆنخوازەکان لە هەرێمەکە و وتی، "ئێمە دەنگ هەڵدەبڕین و وەڵامی دوژمن دەدەینەوە. هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە گەل دروستکراوە و ئەرکی پاراستنی گەل جێبەجێ دەکات. بەهەموو جۆرەیەک وەڵامی دوژمنان دەداتەوە. هەربۆیە گەل هەمووی هەپەجەیە، لەبەر ئەوەی ئەوە رێکخستنێکی گەلە. بڕوامان بە هێزی خۆمان هەیە. ئێمە بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە".

ئەندامی هەپەجە زەکیە سیدۆش بە بیریهێنایەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماوەیەکە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانیان و وتی، "ئامانج لەو هێرشانە ئەوەیە کە گەل لە ناوچەکە دەربکەن. لەبەر ئەوە هەپەجە کە لەگەل دروستکراوە، بە تایبەتیش لە ژنان بە شێوەیەکی توند بەرامبەر بەو هێرشانە بوەستێتەوە. گەلەکەمان کە لە سەر بنەمای هزری رێبەر ئاپۆ و بە تێگەیشتن لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ رێکخستووە، لە هێرشەکان ناترسێت".

زەکیە سیدۆ ئەوەشی خستەڕوو کە هەرگیز هەرێمەکەیان جێناهێڵن و بەردەوام گەلەکەیان دەپارێزن.

هـ ب