گەنجانی حەسەکە گۆشەگیری، هێرشی داگیرکەری و سیاسەتی قێزەونی پەدەکەیان شەرمەزار کرد

گەنجانی حەسەکە و بریندارانی جەنگ بە ڕێپێوانێکی جەماوەری گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و سیاسەتی قێزەونی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.

لە حەسەکە بە پێشەنگایەتی گەنجانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و بریندارانی جەنگ لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و سیاسەتی قێزەونی پەدەکە ڕێپێوانێکی فراوان ڕێکخرا. ڕێپێوانەکە لە چواریانی کەڤکێ بەرەو گۆڕەپانی شەهید سەرحەدی گەڕەکی مفتێ دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی گەنجان و پەیەدە و پانکارتێک بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە.

گەنجان بێوەستان دروشمی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، سیاسەتی قێزەونی پەدەکە و هێرشی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر زرگان، تەل تەمر و کۆبانێ وترانەوە.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید سەرحەد وەستێنرا. لەسەر ناوی گەنجانی پەیەدە میدیا عەبدولرەحمان قسەی کرد و رایگەیاند، بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن تاوەکو ڕێبەر ئۆجالان لە رووی جەستەییەوە ئازاد دەکرێت.

چالاکی بە دروشمی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی هات.

ف.ق