گەنجانی منبج خیانەتی پەدەکە و هێرشی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد

بە سەدان گەنجی منبج لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چیاکانی کوردستان و لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ بە سەدان گەنجی منبج بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە بۆ سەر چیاکانی کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێری منبج دەستیپێکرد و تاوەکو گۆڕەپانی میزانی ناوەندی شارەکە بەردەوام بوو.

لەوێ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسی ئەنجامدرا و بەر لە خوێندەوەی راگەیەنراوێک، جەماوەر خولەکێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی بە پێوە وەستان.

لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری منبج ئەحمەد جمللی قسەی کرد و رایگەیاند کە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر چیاکانی ئازاد شەرمەزار دەکەن و وتی، " لە شاری منبج لە سایەی رەنجی شەهیدان ئێمە گەیشتینە ئەم ئاستە و منبج لە گەورەترین تیرۆریی سەر زەوی رزگارکرا، ئێمە هێرشی سەر چیاکانی کوردستان شەرمەزار دەکەین."

جمللی وتیشی، دەوڵەتی تورک یەکەمجار  و دووەمجار نییە کە هێرش دەکاتە سەر چیا ئازادەکان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام ئەنجارە نەک تەنها دەوڵەتی داگیرکەری تور، پەدەکەش بەشدار بووە. بۆ لەناوبردنی برایەتی گەلان و ئەم تێکۆشانە کە گەریلاکانی ئازاد لە چیاکان بەڕێوەی دەبەن، هێرش دەکەن."

لە کۆتاییدا جمللی وتی، " دەیانەوێت دەستکەوتەکانمان لەناوببەن، لەبەرئەوەش ئێمە وەک گەنجانی منبج لە بەرانبەریان دەوەستینەوە."

ف.ق