گەنجانی شۆڕشگێڕ بە ڕۆحی ١ ی حوزەیرانەوە کۆنگرە دەبەستن
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لەنێوان ١ و ٢ ی حوزەیران چوارەمین کۆنگرەی خۆیان لە شاری حەسەکە دەبەستن.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لەنێوان ١ و ٢ ی حوزەیران چوارەمین کۆنگرەی خۆیان لە شاری حەسەکە دەبەستن.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا بە درووشمی "بە ڕۆحی هەڵمەتی ١ ی حوزەیران، خۆمان ڕێک دەخەین، داگیرکەر تێکدەشکێنین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین"، لە ١ و ٢ ی حوزەیران چوارەمین کۆنگرەی خۆیان لە شاری حەسەکە دەبەستن.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ ڕایگەیاند لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە بەرنامەی کەلتووری و وەرزشی و لە ڕۆژی دووەم وتوێژی ڕێکخراوەیی ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی لە هەموو گەنجان کرد: "لە چوارچێوەی هەڵمەتی "جەنگی ئازادی سەربخەن" تۆش بەشداربە لە چوارەمین کۆنگرەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ".