دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە بە شێوەیەکی سەخت هێرش دەکەنە سەر بەنداوی تشرین و دەوروبەری. لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکاندا، شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەژە و ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج هەڵمەتی "شەهیدی عەزیز عەرەب"یان دەستپێکرد و گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا. لە چوارچێوەی هەڵمەتی وەڵامدانەوەدا، گوندی قژلێ لە باکووری بەنداوی تشرین، خربەت توێنە و مەحشەت تەواحینی سەر بە ناوچەی ئەبو قەلقەل لە چەتەکان پاککرانەوە.
یەک لە فەرماندەکانی بەرەی بەنداوی تشرین حاجی حەسەکە هەڵسەنگاندنی بۆ بەرخۆدانی ٢٢ ڕۆژە کرد و ڕایگەیاند تا شەڕڤانێک مابێت بەرخۆدان دەکەن. حاجی حەسەکە گوتی: "بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان بە مۆراڵێکی بەرزەوە بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەین. هەڵوێست و مۆراڵمان هێرشە داگیرکارییەکانی تێکشکاند. چەتەکانی داگیرکەری تورک ناتوانن دزە بکەنە نێو بەنداوی تشرین. گەلەکەمان زۆر باش دەزانێت کە داگیرکەری تورک جگە لە هێرشەکانی داگیرکاری هێرشی سایکۆلۆژیش دەکات. بەرپرسانی شەڕی داگیرکەری تورک بانگەشەی زۆر دەکەن گوایە وەڵامی ئێمە وا دەبێت؛ تا ئێمە مابین، واتە تا یەک شەڕڤانمان مابێت بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت. هۆشیاری و پاڵنەرمان پتەوە، بەم باوەڕە داگیرکاری دەشکێنین. ئەم ئاڵایەی بەرخۆدان هەردەم دەشەکێتەوە. باوەڕ و مۆراڵمان بەرزە، ئێمە داگیرکەران دەشکێنین. گرنگ نییە چ تەکنیکێک بەکاربهێنن، شەڕڤانان ئامادەن بۆ بەرخۆدان. لە ڕێگای بەرخۆدان پاشەکشە ناکەین.
لە بەرەکانی بەرخۆدان پێشوازی لە ساڵی تازە دەکەین. ساڵی تازە لە تەواوی گەلەکەمان و شەڕڤانمان کە لە بەرەکان بەرخۆدان دەکەن، پیرۆز دەکەین. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و وڵاتەکەمان دەپارێزین".