هاوڵاتیانی چلاخا: ئێمە پشتیوانی قەسەدەین
لە چالاکییەکەدا لە شاری چلاخای کانتۆنی جزیر، هاوڵاتیان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە ڕژانە گۆڕەپانەکان.
لە چالاکییەکەدا لە شاری چلاخای کانتۆنی جزیر، هاوڵاتیان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە ڕژانە گۆڕەپانەکان.
بەسەدان کەس لە دانیشتووانی شاری چلاخای کانتۆنی جزیرە لە دژی هێرشەکانی سەر هەرێمەکەیان دەستی بە چالاکی کرد و جەختیان لە سەر ئاشتی و یەکێتی کردەوە.
شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی: "ڕژێمی بەعس بە مەبەستی پارچەکردنی وڵات فیتنەی لە نێوان پێکهاتەکان و هۆزەکان دەخوڵقاند.
شێخ مورشید ڕوونیشیکردەوە، سەرەڕای ئەو هەوڵانە، پێکهاتەکان یەکڕیزیی خۆیان پاراست و ڕایانگەیاند: "هەوڵدەدەن شەڕێکی ناوخۆیی نێوان گەلان دەست پێبکەن بە سەرۆکایەتی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بۆیە دەبێت عەرەب، کورد و سووریان یەکبگرن و نەکەونە داوی دوژمنەوە.
ماوەی ١٤ ساڵە پێکهاتە هەرێمیەکان لە ژێر چەتری نەتەوەی دیموکراتیکدا فیداکارییەکەی زۆریان بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکەیان بەڕێوەبردووە و ئەم یەکڕیزییە بەربەستێک بوو لە دژی هەوڵەکانی ڕژێمی بەعس و دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ شەڕی ناوخۆیی.
شیخ مەعشوق داوای لە هاوڵاتیان کرد لەم پڕۆسە مێژووییەدا یەکگرتوویی خۆیان و خوشک و برایەتی گەلان بپارێزن، ڕێگە نەدەن هیچ کەسێک ئەم یەکڕیزییە و ئاسایشی ئەوان تێکبدات.
لە کۆتاییدا شیخ مەعشوق ئاماژەی بە بەرخۆدانەکانی قەسەدە کرد کە لە شەڕی پاراستنی شەرەف وکەرامەتی گەلدا بەڕێوەی دەبات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێویستە هەموو لایەک پاڵپشتی لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە بکەن، چونکە سەرکەوتنی قەسەدە سەرکەوتنی بەرخۆدانی گەلە لە دژی ستەم و چەوساندنەوە."