هاوڵاتیانی حەسەکە ڕێپێوانیان لەدژی خیانەتی پەدەکە ئەنجامدا

هاوڵاتیانی حەسەکە لە بەرانبەر خیانەتی پەدەکە ڕژانە نێو شەقامەکان و بانگەوازیان بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد.

هاوڵاتیانی حەسەکە لە بەرانبەر خیانەتی پەدەکە ڕژانە نێو شەقامەکان و بانگەوازیان بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد.

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزایی لەبەرانبەر هاوکاریەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاد دەبێت. دانیشتوانی ناوچەی تەل تەمری کانتۆنی حەسەلە بەهۆی خیانەتی پەدەکە رژانە نێو شەقامەکان و شەرمەزاریان کرد. ڕێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی ناوچەکە دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرز کرانەوە. لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشم لەدژی خیانەت و داگیرکەری وترانەوە.

ڕێپێوانەکە لە کۆڵانی فەڵەستین بەردەوام بوو و بۆ میتینگ گۆڕا. لەوێ عەبدولغەنی ئۆسۆ ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کرد و رایگەیاند، گەلان باکور و ڕؤژهەڵاتی سوریا بۆ مافەکانیان بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەن.

ئۆسۆ باسی ئەوەی کرد کە هەندێک پارتی کوردی بۆ بەرژەوەندیەکانیان دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوا دەکەن و وتی، " بە هاوکاری پەدەکە و مستەفا کازمی ، دیوار لەنێوان رۆژئاوا و شەنگالدا دروست دەکرێت. ئەوەش بە واتای بەردەوامی فەرمانەکە دێت لەسەر خەڵکی شەنگال."

ئۆسۆ باسی ئەوەشی کرد کە پەدەکە لەنێو خیانەتدایە و وتی، " پێویستە هەموو کەسێک لەدژی خیانەت و داگیرکەری بوەستێتەوە."

لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆسۆ داوای لە گەلانی باکور و ڕؤژهەڵاتی سوریا  و گەلی کوردستان کرد کە لەدژی هەموو خیانەت و داگیرکاریەک یەکێتی خۆیان بنیات بنێن.

ف.ق