بە سەدان هاوڵاتی شاروچکەی شەداد لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی ناوچەکە کۆبونەوە و بە ڕێپیوانێک هاوکاریەکانی پەدەکەیان بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرد.
ڕێپیوانەکە لە بەردەم ناوەندی ئەنجومەنی ناوچەی شەداد دەستیپێکرد و تاوەکو پارکی ئۆجالان بەردەوام بوو و ڕێپێوانەکە بۆ میتینگ گۆڕا.
لە میتینگەکەدا لەسەر ناوی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەدەکە)، فاروق تۆزۆ ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە قسەی کرد. تۆزۆ رایگەیاند کە دروستکردنی دیوارەکە هەوڵێکی تێکدەرانەیە و لەدژی بەرژەوەندیەکانی گەلی شەنگالە، ئامانجیش دابڕانی شەنگالە لە ڕۆژئاوا.
تۆزۆ باسی ئەوەشی کرد کە کاتێک شەنگال رووبەرووی قڕکردن بووەوە، شەڕڤانان یەپەگە و یەپەژە خۆیان گەیاندە گەل و گەلی ئێزدیان لە دەستی چەتەکان رزگار کرد و وتی، " ئیستا حکومەتی عێراق پەدەکە بە دروستکردنی دیوار، دوو هەرێم لە یەکتری دادەبڕن. ئەمەش پلان و ئەجندای دەوڵەتی داگیرکەری تورکە."
لە کۆتاییدا دانیشوانی شەداد بەرخۆدانی کۆمەڵگای ئێزدی و هێزەکانی شەنگالیان بە پیرۆز لەقەڵەمدا و دروستکردنی دیوارەکەیان شەرمەزار کرد.
ف.ق