هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرەخۆشی لە هەسەدە کرد
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهۆی شەهیدبوونی ٩ شەڕڤانەوە سەرەخۆشی لە هەسەدە کرد.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهۆی شەهیدبوونی ٩ شەڕڤانەوە سەرەخۆشی لە هەسەدە کرد.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی لە تویتەر و فەیسبووکدا بڵاوکردەوە. فەرماندەییەکە بەهۆی شەهیدبوونی ٩ شەڕڤانی یەکینەکانی دژە تیرۆرەوە لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە، سەرەخۆشی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " سەرەخۆشی لە هاوبەشەکەمان هەسەدە و خانەوادەی قاڕەمانەکان دەکەین کە لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستدا. هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادە، دۆست و هاوڕێی شەهیدەکان دەردەبڕین. فیداکاریان لە خزمەتی وڵات و کارەکانیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی سوریا لەبیرناکرێت."
ف.ق