هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی پەیامێکی سەبارەت بە حەسەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ قەسەدەدان، کە بە "بوێری و پێداگرییەوە" شەڕ دەکەن و راشیگەیاند، "داعش تەنها کێشەی حەسەکە نییە، داعش کێشەی جیهانە و دەبێت چارەسەرێکی بەردەوامی بۆ بدۆزرێتەوە".
دوای ئەوەی زیندانی سەناعەی حەسەکە بەتەواوی لە چەتەکان پاککرایەوە و لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە کۆنترۆڵ کرا، جەنەراڵ جۆن دەبلیو برێنان بەناوی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژ بە داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە:
"هێزی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی پشتیوانی قەسەدەی هاوبەشمانە، کە لە حەسەکە ئازایانە و بە بڕیار و پێداگرییەوە شەڕی یەکلاکەرەوەیان کرد. ئەوە تەنها کێشەى ئەو شارە نییە. ئەوە کێشەیەکی جیهانییە، دەبێت زۆرێک لە نەتەوەکان لەگەڵ یەک کۆببنەوە تاوەکو چارەسەرێکی بەردەوام و هەمیشەیی بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە".
ژ.ت