هەفتەی قارەمانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بیر هێنرایەوە

بە بۆنەی هەفتەی قارەمانییەتەوە لە زۆربەی ناوەندەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مەراسیمی بیر هێنانەوە بەڕێوەچوو.

بە بۆنەی ٣٩ ساڵەی شەهیدبوونی فەرماندە عەگید (مەحسوم کۆرکماز) و هەفتەی قارەمانیەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

قامیشلۆ

پارتی یەکێتی دیموکراتیک پەیەدە لە قامیشلۆ بەو بۆنەوە مەراسیمێکی بەڕێوە برد. بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی حیزب و سەدان کەس لە دانیشتووانی هەرێمەکە بەشدارییان تێدا کرد.

لە میانی مەراسیمەکەدا وتاری زۆر پێشکەش کرا و دەست نیشانکرا کە بەها کۆمەڵایەتییەکان لە سایەی بەرخۆدان و فەداکاریی گەلی کورد لە بەرامبەر سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکان و ئینکاریدا پارێزراو ماون.

هەروەها ئاماژە بە بەردەوام بوونی سیاسەتی دووبەرەکی و ئینکاری کرا، بەڵام دەرکەوتنی بیرۆکەی ڕێبەر ئۆجالان کە بناغەی بۆ بەرخۆدان و تێکۆشان بنیاتنا، بەهێزترین وەڵامدەرەوە بوو.

لە کۆتاییدا بەڵێنی بە گوڕدانی بەرخۆدان لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیدان درا.

تربەسپی

لە بارەگای پەیەدە سیمینارێک سەبارەت بە هەفتەی قارەمانی سازکرا. بە دەیان کەس لە پێکهاتەی شارۆچکە و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی جزیرە بەشداریان تێدا کرد.

دوای خولەکی ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی لقی پەیەدە، هەدیە شەمۆ، قسەی کرد و وتی: "بەرخۆدانی زیندانی ئامەد و فەداکاری شەهیدان لە مەزڵوم دۆغانەوە گەیشتە بەرخۆدانی شەهید عەگید، لە بەرخۆدانی شەهید عەگیدەوە گەیشتە پریشکی بەرخۆدانی گەل و تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

لە کۆتاییدا فیلمێکی تایبەت بە هەفتەی قارەمانی و کاریگەرییەکانی لەسەر گەلی کورد و جیهان و چۆنیەتی زیندوو مانەوەی نمایشکرا.

چلاخا

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەکە بە هەماهەنگی پەیەدە مەراسیمێکی لە سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری ناوچەکە ڕێکخست.

لە مەراسیمەکەدا، هاوسەرۆکی لقی پەیەدەی ناوچەکە، عەبدولسەما عەباس، قسەی کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانی شەهید عەگید ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە و خۆڕاگرییە لەدژی سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکان لە دژی گەلی کورد. تێکۆشانە دژی داگیرکەران و بۆ گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.

دێرک

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری دێرک لە ناوەندی کەلتووری و هونەری دیجلە سیمینارێکی بۆ یادی شەهیدانی هەفتەی قارەمانی سازکرد. دانیشتوان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریان تێدا کرد.

عەلی محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی شاری دێرک لە پێشەنگەکانی سیمینارەکە ڕایگەیاند کە لە سایەی هەزاران گەنجی کورد ئاڵای تێکۆشان و سەرکەوتن دەگەشێتەوە.

تل حەمیس

دانیشتوانی ناوچە تل حەمیس و گەورە پیاوانی خێڵە عەرەبەکان و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەیەک لە هۆڵی ناوەندی کەلتووری یادی شەهیدانی هەفتەی قارەمانی و شەهید عەگید یان کردەوە.

پاشان فیلمێکی تایبەت بە سیاسەتەکانی دژی گەلی کورد و گەلی ستەملێکراو و شەهیدانی هەفتەی قارەمانی لە دژی ئەو سیاسەتانە و تەمەنی کورتی شەهید عەگید نمایشکرا.

تل کۆچەر

پەیەدە لە ناوچەی تل کۆچەر چالاکییەکی سازکرد. لە بارەگای هێزەکانی پاراستنی جەوهەری دانیشتوانی شارۆچکەکە و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، لایەنەکان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لە سەرەتای چالاکییەکەدا فیلمێکی تایبەت بە ژیانی شەهید عەگید و تێکۆشانی نمایشکرا، بەڵێندرا خاوەنداریی لە تێکۆشانی شەهید عەگید بکەن و لە پێناو کۆتایی هێنان بە سیاسەتی کۆمەڵکوژیی و داگیرکاری و گەیشتن بە سەرکەوتن تێکۆشان بکەن.

تەبقە

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی تەبقە لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە مەراسیمێکی بۆ یادی شەهید عەگید بەڕێوە برد. نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، حیزب و بزووتنەوەکانی ژنان، گەنجان، ئەندامانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی تەبقە بەشدارییان کرد.

لە میانی مەراسیمەکەدا، ئەندامێکی مەجلیسی بنەماڵە شەهیدان، محەمەد ئەلشێخ، قسەی کرد و وتی: "یەکەم فیشەک کە لە تفەنگی شەهید عەگیدەوە تەقێندرا، زەنجیرەکانی کۆیلایەتی شکاند، ئەوە بووە سەرەتای شۆڕشێک کە لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی گەلان کردەوە.

عەلی موسلێم، ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی تەبقە ڕایگەیاند: "فەداکاریی شەهیدان بە سەرکەوتن بە بیر دێنینەوە. شەهید عەگید هێمای بەرخۆدانی نوێیە و بە ملیۆنان مرۆڤی ئازادیخواز شوێن ڕێگای ئەو کەوتوون. فەداکاریی شەهیدان لە ڕزگاری ڕۆژئاوا و پاراستنی، بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ بەردەوامیی بەرخۆدانی شەهید عەگید.