ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی سێ كه‌سی مه‌ده‌نیان له عه‌فرین رفاند
هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی فه‌یله‌ق ئه‌لشام له عه‌فرین سێ هاووڵاتیان رفاندن و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستنه‌وه.
هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی فه‌یله‌ق ئه‌لشام له عه‌فرین سێ هاووڵاتیان رفاندن و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستنه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له عه‌فرینی داگیركراو، چه‌ته‌كانی فه‌یله‌ق ئه‌لشامی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هاووڵاتییه‌كیان به ناوی لوقمان ئیبراهیم حه‌سه‌ن له گوندی مه‌یدانی ناوچه‌ی راجۆ رفاندووه و بردوویانه بۆ شوێنێكی نادیار.
هه‌روه‌ها تیمێكی گه‌ڕانی هاوبه‌شی هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی ٢ برا، حه‌سه‌ن قه‌ره ته‌مه‌ن ٥٥ و حسێن قه‌ره ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵیان له گوندی مۆساكۆی ناوچه‌ی راجۆیان به پاساوی ئه‌وه‌ی به‌ر له داگیركردن به‌شدارییان له مه‌راسیمی شه‌هیداندا كردووه، ده‌ستگیركردووه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵمه‌ته‌كانی رفاندن له عه‌فرین له دژی هاووڵاتیان زیادیان كردووه.
هـ . ب