هه‌واڵگری تورك له عه‌فرین سێ كه‌سی رفاند
ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له جندرێسی عه‌فرین سێ كه‌سی رفاند.
ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له جندرێسی عه‌فرین سێ كه‌سی رفاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ههرێمیهكانهوه دهستكهوتوون، هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان رۆژی چوارشه‌ممه سێ هاوڵاتییان له گونده‌كانی قوژیما و قوربێی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرینی داگیركراو رفاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی رفێنراون به‌م جۆره‌یه: فه‌رهاد محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 50 ساڵ له گوندی قوژیما و حه‌نان محه‌مه‌د مو‌سا ته‌مه‌ن 57 ساڵ و كوڕه‌كه‌ی به ناوی به‌شار حه‌نان مو‌سا ته‌مه‌ن 25 ساڵ له گوندی قوربێ.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هه‌واڵگری تورك ئه‌و كه‌سه رفێنراوانه‌ی بۆ ناوه‌ندی خۆیان له شاری عه‌فرینی داگیركراو گواستوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ تاكۆتایی ساڵی 2021 ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین 4700 كه‌سی مه‌ده‌نی كوشتووه، لانیكه‌م 8500 كه‌سیشی رفاندووه. چاره‌نوسی رفێنراوهكانیش نادیاره. ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر 70 ژن و له ساڵی 2018 به‌دواوه لانیكه‌م 300 هه‌زار كه‌س له عه‌فرینه‌وه له خاكی خۆیان كۆچبه‌ر كراون.
هـ . ب