هەڵمەتی مرۆیی و ئارامی لە هۆل بەردەوامە؛ ١٥ گومانلێکراو دەستگیرکراون

لە شەشەمین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئارامی ١٥ گومانلێکراو لە کامپی هۆل دەستگیرکراون و ٣ تونێلیش دۆزرایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ئارامی ٦هەمین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆی و ئارامیی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئاماری ڕۆژی ٦هەمی هەڵمەتەکە بەمشێوەیەیە:

"لە ٦هەمین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئارامی ١٥ کەسی گومانلێکراوی سەر بە داعش دەستگیرکراون و ٣ چادریش لابران.

هەروەها ٣ تونێل، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بۆ خۆشاردنەوە بەکارهاتوون، لەگەڵ پاکەتێێکی جبەخانەی چەکی ئێم-١٦ و، ٢ جانتای سەربازی و چەندین کەلوپەلی کوشتن و ئەشکەنجە دۆزرانەوە.

هەروەها هێزەکانمان دەستیان گرت بەسەر چەندین مۆبایل و تابلێت دا، کە بە شێوازی جۆراوجۆر لەژێر زەویدا شاردرابوونەوە".

ژ.ت