HRE تۆڵەی کردەوە: ١٤ داگیرکەر کوژران
شەڕڤانانی هێزەکانی رزگاری عەفرین لەنێوان گوندی کەفەر نەبۆ و بەرادای شێراوا چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ١٤ داگیرکەر کوژران و دەست بەسەر ٧ چەکی داگیرکەرانداگیرا.
شەڕڤانانی هێزەکانی رزگاری عەفرین لەنێوان گوندی کەفەر نەبۆ و بەرادای شێراوا چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ١٤ داگیرکەر کوژران و دەست بەسەر ٧ چەکی داگیرکەرانداگیرا.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (HRE) بۆ یادکردنەوەی ئاگر عەفرین، جوودی ڕۆستەم و یڵماز عەفرین چالاکی تۆڵەسەندنەوەی ئەنجامدا.
هێزەکانی رزگاری عەفرین ڕاگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"ڕۆژی ١٩ی حوزەیران هێزەکانمان لەنێوان گوندەکانی کەفەر نەبۆ و بەرادای سەر بە ناوچەی شێراوا لەدژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ١٤ داگیرکەری کوژران، ژمارەیەکی زۆری داگیرکەریش بریندار بوون. لە هەمانکاتدا دەست بەسەر ژمارەیەک چەل و جەبخانەداگیرا.
ئەم جۆرە چەکانە دەستیان بەسەرداگیراوە: ٤ چەکی AK-47 و ڕەختەکانیان، چەکێکی بی کەی سی و جەبخانەکەی، چەکێکی ئار پی گی – ٧، چەکێکی بڕنۆ، دووربینێکی تەرمال و ٣ تەلەفۆن.
ئەم چالاکیەی ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوەی هاوڕێکانمان ئاگر عەفرین، جوودی ڕۆستەم و یڵماز عەفرین ئەنجامدراوە کە لە هێرشی ١٣ی حوزەیراندا شەهید ببوون.
هەروەها سوپای داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شەڕا و شێراوایان تۆپباران کرد و جموجووڵی فڕۆکە جەنگیەکان لەسەر ئاسمانی هەرێمەکە بەردەوام بوو."
ف.ق