هێرشە داگیرکەرییەکان لەسەر رۆژئاوا بەردەوامن

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن. بە درۆنێکی خۆتەقێن هێرشکرایە سەر گوندێکی کۆبانێ. لە هێرشەکەدا دوو سەربازی دیمەش برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە درۆنێکی خۆتەقێن هێرشی کردەسەر خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی شام لە گوندی کۆرانێ لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو هێرشەدا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ.

دەوڵەتی تورک بە کاتی هەرێمەکە لە کاتژمێر ١١:٥٠دا گوندی گۆزەلیەی رۆژئاوای تل تەمری تۆپباران کرد.

هەر ئەو هێزە داگیرکەرە بەکاتی هەرێمەکە لە کاتژمێر ٠٢:٤٥ ناوەندی ناوچەی زرگان، گوندەکانی رەبیعات، تل وەرد، بۆبی، مهرماڵە، داد عەبدال، ئەسەدیەی بە کاتیوشا و هاوەن بۆردومان کرد.

هـ . ب