هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا بەردەوامن

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نیوەڕۆدا چەندین گوندی شەهبا و تل تەمری بۆردومان کرد.

دەوڵەتی تورک بە سوپا لە چەتە پێکهاتووەکەی، درێژە بە هێرشەکانی لە دژی گەلی رۆژئاوا دەدات. دەوڵەتی داگیرکەر لە نیوەڕۆدا گوندی ئوم هۆشی شەهبا و گوندی شێخ عەلی تل تەمر، گوندی سۆخانکێیی شێراوا و گوندی شێخ عیسای شەهبای بۆردومان کرد.

لەبارەی هێرشەکانەوە زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

هـ . ب