هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی ئەنجوومەنی سەربازیی ڕەقا و ٢ شەڕڤان بریندار بوون

قەسەدە ڕایگەیاند، هێرشێک لە دژی ئۆتۆمبێلێکی ئەنجومەنی سەربازی ڕەقا ئەنجام دراوە و ٢ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازیی ڕەقا لە تەقینەوەی مینێکدا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی ئەنجوومەنی سەربازیی ڕەقا برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییانەی خوارەوە بڵاو کراوەتەوە:

"کەسانی نەناسراو، کە چاوەڕێ دەکرێت شانەکانی داعش بن، مینێکیان بە ئۆتۆمبێلێکی ئەنجومەنی سەربازی ڕەقادا تەقاندەوە. ئەنجومەنی سەربازیی ڕەقا لە نزیک ڕێگای ڕۆمانی لە رۆژهەڵاتی شاری ڕەقادا دەڕۆیشت و ئەرکی دەوریاتی خۆی جێبەجێ دەکرد. لە ئەنجامی تەقینەوەى بۆمب دا دوو شەڕڤانی ئەنجوومەنەکە برینداربوون. بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و تەندروستییان باشە. هێزەکانمان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە".

ژ.ت