هێرشێکی داعش لە حەسەکە تێکشکا: ٢ چەتەی داعش دەستبەسەر کران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە تێکشکێندراوە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە تێکشکێندراوە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هێرشەکە ئەم زانیاریانەی ڕاگەیاند: "شانەیەکی چەتەکانی داعش لە هەرێمی هەبۆی شاری حەسەکە هێرشی کردە سەر بەشێک لە هێزەکانمان کە لە دەوریەدا بوون، شانەکە سێ ماتۆرییان پێ بوو، لە هێرشەکەدا، نارەنجۆکی دەستیان دژی هێزەکانمان بەکار هێنا.
هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و پێکدادانێکی کورت ڕوویدا. لە ئەنجامدا ئەندامێکی چەتەکان لە شوێنی ڕووداوەکە کوژرا و دوو ئەندامی دیکەش دەستگیر کران. هێزەکانمان لە ناوچەکەدا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینەکان.
جێی ئاماژەیە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ئارامی هەرێمەکانمان و نەهێشتنی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر."