هێرشی چەتەکان لە تل تەمر تێکشکێندرا: ٤ چەتە بریندار بوون
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان تێکشکاند و بە درۆنی تەقەمەنی خۆکوژ کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٤ ئەندامی چەتەکان بریندار بوون.
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان تێکشکاند و بە درۆنی تەقەمەنی خۆکوژ کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٤ ئەندامی چەتەکان بریندار بوون.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی تل تەمر. شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند. هەروەها شەڕڤانان بە درۆنی تەقەمەنی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر چەتەکان.
بەپێی زانیارییەکان، ٤ ئەندامی چەتەکان برینداربوون کە ٢یان بەسەختی بریندار بوون.
دوای ئەوەی شەڕڤانان هێرشی چەتەکانیان تێکشکاند، سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس گوندەکانی تل تەمریان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران کرد.