هێرشی داگیرکەری سەر رۆژئاوا فراوان دەبن: ٤ منداڵ بریندار بوون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و خەڵکی مەدەنی زیاتر کردووە و لە هێرشەکاندا منداڵێک بریندار بوون.

چەتەکانی فەیلەق ئەلشامی سەربە دەوڵەتی تورک توندوتیژیان لەبەرامبەر کەسێک بەناوی حەسەن ئۆسۆ جومعە بەکارهێنا.

راگەیەندرا کە چەتەکان ٧٥ داری زەیتونی حەسەن ئۆسۆ جومعەیان لە گوندی باسوفانی عەفرین بڕیوەتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی مەیلەکی عەین عیسا، کەمپی عەین عیسا و ریگەی ئێم چواریان بە ئۆبۆس تۆپباران کردووە.

گوندی ئیبراهیم کوردۆی رۆژئاوای گرێ سپیش بە چەکی قورس کرایە ئامانج.

لەگەڵ هێرشەکان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەگەڕان. دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گۆزەلی باشوری تەل تەمریشی بە ئۆبۆس تۆپباران کرد.

زانرا کە لە گوندی ئەلمجێبرێی تەل تەمر لە ئەنجامی تەقینەوەی گولە تۆپێکی دەوڵەتی تورکیا کە پێشتر رەوانەی ناوچەکە کرابوو، بەڵام نەتەقیبوو، ٤ منداڵ بریندار بوون.

منداڵە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی لێگەرینی تەل تەرم چارەسەر وەردەگرن.

ناوی منداڵە بریندارەکان بەم شێوەیەیە: سلێمان ناسر شلۆ (١١)، بەدران بەسیر شلۆ (١٥) ساڵ، عەلی مەحمود شلۆ(١١) و خالید مەحمود شلۆ (١٣).

ف.ق