هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کۆبانێ هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار کرد، بە ئۆبۆسیش هێرشی کردە سەر تەل تەمر.

سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی بۆبانی سەر بە کۆبانێ. لە هێرشەکاندا هاوڵاتیەک بە ناوی فەواز ئۆسێ ٣١ ساڵ بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیاریەکان ئۆسێ لە ماڵەکەیدا دانیشتووە کە گولەیەک بەری دەکەوێت و بریندار دەبێت.

فەرهاد ئۆسێ، برای فەواز ئۆسێ، کاتێک هەوڵیداوە براکەی بگەیەنێتە نەخۆشخانە، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و بریندار بوو.

هەردووکیان لە نەخۆشخانەی ئەمەلی کۆبانێ چارەسەریان بۆ دەکرێت. بەگوێرەی زانیاریەکان دۆخی هەردووکیان ناجێگیرە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ئۆبۆس گوندی ئەبوشی تەل تەمریشیان بۆردومان کرد.

لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە زانیاری زۆر بەدەست نەهێندراون.

ف.ق