هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر تل تەمر تێکشکێنرا و چەتەیەک کوژرا

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تل تەمر و هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی تل تەمریش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و چەندین چەتەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە، کە لەلایەن داعشەوە هێرشی کرابووەسەر و هەوڵی دەربازبوونی چەتەکانی لە زیندانەکەدا دابوو، بە سەرکەوتوویی تەواو بوو، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیەندنی سەرکەوتن بەسەر چەتەکاندا لە زیندانی سەناعە، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی زەمینییان کردە سەر گوندی تل لەبەن لە باشوری ڕۆژئاوای تل تەمر.

هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بە بەهێزی وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.

چەتەیەک کوژرا

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا چەتەیەک کوژراوە و چەندین چەتەش برینداربوون.

ژ.ت