هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی ئاشكرا کرد

هێزەکانی رزگاری عەفرین لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە لە ٤ی ئەیلولال لە هەرێمی عەفرین شەهید بووە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوكردەوە و وتی، " شەڕڤانمان بە ناوی جەسور عەفرین (ئەحمەد محەمەد) لە ٤ی ئەیلولدا لە عەفرین شەهید بووە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین وێڕای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی ئەو شەهیدەی لە ریزەکانی هێزەکەدا و بۆ رزگارکردنی عەفرین کرد، هەروەها سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گەلی کورد کرد.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدمان:

ناسناو: جەسور عەفرین

ناو و پاشناو: ئەحمەد محەمەد

ناوی دایک: ئەمیرە

ناوی باوک: لوقمان

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین، ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢

ف.ق