هێزەکانی رزگاریی عەفرین بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک ئەنجامی چالاکییەکانی عەفرین وعەزازی لە دژی چەتەکان بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
" رۆژی ١ی ئادار لە عەزاز ئۆتۆمبێلی سەرەک چەتەیەک سوتێنرا.
رۆژی ٢ی ئادار لە ناوەندی عەفرین چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و ٣ چەتەی تریش بریندار بوون.
هەر لەو رۆژەدا لە ناوچەى شێراوا لە دژی سەنگەرێکی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری کیرپی تێکشکێنرا. لەبارەی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.
رۆژی ٣ی ئادار لە هەرێمی عەفرین لەسەر رێگای جندرێس لە بەرامبەر خاڵێکی پشکنین دا چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون.
رۆژی ٤ی ئادار لە گوندی مەریەمین لە ناوچەى شەرا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیی تایبەت ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون. هەر لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تێکشکێندرا و پیکابێکی تریش گورزی لێدرا".
ژ.ت