شانەیکی چەتەکانی داعش لە هەوڵیکی هێرشكردندا ویستیان خۆیان بەگەینە ئەو زیندانەی کە چەتەکانی داعشی تێدا زیندانی کراوە لە ناوچەی خویرانی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان.
لە دوای ئەوە دەنگی چەک لە ڕۆژئاوای زیندانەکە بیسترا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وڵامی هێرشکەرەکانیان دایەوە، هەوڵی ئەو چەتانەیان تیێک شکاند کە دەیانەویست خۆیان بگەینە دەرگای زیندانەکە، لە ئەنجامدا لە نێوان چەتەکانی داعش و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەر دروستبوو.
لە ئیستادا لە دەوربەری زیندان ناوچەی خویرانی جموو جۆلێکی فراوانی سەربازی و هێزەکانی ناوخۆ دەبینرێت، هاوکات فرۆکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەر ئاسمانی فرۆکەخانەکە دەسوڕێنەوە.
ئەو زیندانەی کە شانە چەکداریەکەی چەتەکان ویستان خۆیان بەگەینن پێ نزیکەی ٥ هەزار ئەندامی داعشی تێدا زیندانیکراوە.