هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٥ سەربازی تورک و ٢ چەتە کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین)هەرەئە) ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک، 5 سەرباز و 2 چەتە کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین)هەرەئە) ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک، 5 سەرباز و 2 چەتە کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە چالاکییەکانی هێزەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"هێرشی کۆمەڵکوژی سوپای تورکی داگیرکەر لەدژی هەرێمەکانمان بەردەوامە و گەلەکەمان بە تایبەتی دەکرێنە ئامانج، ئێمەش وەڵامی ئەو هێرشانەش دەدەینەوە.
لە ٩ی تشرینی یەکەمدا هێزەکانمان لە شارۆچکەی داگیرکراوی باب چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەتەیک تورک و سەربازێک کوژران و ٣ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێندرا.
لە ١١ی تشرینی یەکەمدا هێزەکانمان چالاکییەکیان لەدژی بنکەی دابق لە عەزاز ئەنجامدا، لە ئاکامدا ٣ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران و ٤ سەربازیش برینداربوون، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری عەقرەب تێکشکێندرا. لەهەمان ڕۆژەدا چەتەکانی سوڵتان موراد هێرشیان کردە سەر گوندی مەدیۆنێی شەهبا، هێزەکانمان وەڵامیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند. لە ئەنجامی وەڵامدانەوەکەدا ٣ چەتە بریندار بوون.
لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا هێزەکانمان لە شارۆچکەی عەزاز لە دژی بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک کوژرا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو. لەهەمان ڕۆژەدا لە هێرشی نیشانشکێنەکاندا لەسەر هێڵی عەزاز چەتەیەک کوژرا. هەڕوەها له هەمان ڕۆژدا بارەگایەکی سوپای داگیرکەڕی تورک له عەناب له شارۆچکەی شەرا کرایه ئامانج و له ئەنجامدا ٢ سەڕبازی تورک بریندار بوون.
بەگشتی لەئەنجامی چالاکی هێزەکانمان ٥ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر و ٢ چەتە کوژران و ٨ سەرباز و ٦ چەتە بریندار بوون و ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێنراون.
هەتا داگیرکاری هەبێت و هێرشی قڕکردن بەردەوام بێت، چالاکییەکانی ئێمەش بەردەوامی دەبێت”.