هێزەکای رزگاریی عەفرین: ٣ سەرباز و ٩ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران

هێزەکای رزگاریی عەفرین ڕایگەیاند، لە ناوچە داگیرکراوەکانی عەفرین، مارع، عەزاز و باب چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ١٢ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژراون، کە ٣ داگیرکەریان سەرباز بوون و ١٥ سەرباز و چەتەش بریندار بوون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکدا زانیاریی لەسەر چالاکیی هێزەکانیان لە دژی داگیرکەران بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە بەردەوامە و هەموو ڕۆژێک ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەهۆی ئەو هێرشانەە، کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدرێن، ڕۆژانە هاوڵاتیانی مەدەنیمان شەهید و بریندار دەبن. لەم دواییانەدا کۆمەڵکوژیی سوپای تورکی بکوژ و پاکتاوکار لە تل ڕەفعەت دیارترین نموونەیە. ئێمە وەک هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ئەو هێرشانە بێ وەڵام ناهێڵینەوە، بۆیە هێزەکانمان وەک بەشێک لە پاراستنی ڕەوا لە ١٨ و ٢٧ی ئابدا لە دژی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا و وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە".

لەسەر چالاکی وەڵامدانەوەکان ئەم زانیاریانەی خوارەوە بڵاو کراونەتەوە:

"لە ١٨ی ئابدا، ٢ چالاکی لە ناوچەکانی شەرا و مارع بەڕێوەچوون. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا لە ئەنجامی ئەو چالاکییەی مارع دا ٣ چەتە کوژران و ٢ چەتەش برینداربوون.

هەمان رۆژ لە نزیک گوندی مەریەمین-ی سەر بە ناوچەی شەرا، ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٢ چەتەی دیکەش برینداربوون.

لە ٢١ی ئابدا، لە ئەنجامی چالاکییەکیدا لە هێڵی مارع دا چەتەیەک کوژرا.

ڕۆژی ٢٢ی ئاب لە عەزاز خاڵێکی پشکنینی داگیرکەر کرایە ئامانج و لە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر برینداربوون.

لە ٢٤ی ئابدا ٢ چالاکی کاریگەر لە عەزاز و باب بەڕێوەچوون. لە چالاکییەکەی عەزازدا ٢ چەتە کوژران و ٤ چەتەش برینداربوون.  لە ئەنجامی چالاکییەکەی ناوچەی باب دا ٣ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژران و ٤ سەربازیش برینداربوون.

لە ٢٧ی ئابدا، لە ئەنجامی چالاکییەکیدا لە هێڵی مارع چەتەیەکی دیکە کوژرا.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٣ سەرباز و ٩ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٧ سەرباز و ٨ چەتەش برینداربوون. چالاکی وەڵامدانەوەی ئێمە لە دژی هێرشە تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی تورک هەنگاو بە هەنگاو و ناوچە بە ناوچە بەردەوام دەبێت".

ژ.ت