بە دیمەن

کاندیدانی شارەوانی کانتۆنی فورات ناسێنران

لە کانتۆنی فورات پرۆپاگەندەی کاندیدانی تەواوی پارتەکان ئەنجامدرا و خۆیان بە گەل ناساند.

بە بەشداری سەدان کەس لە کانتۆنی فورات ئاهەنگێک سازدرا بۆ پرۆپاگەندەی کاندیدی هەموو پارتەکان، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، کاندیدان چوونە سەر سەکۆ و خۆیان بە گەل ناساند.

پاشان فەواز ئەحمەد ڕایگەیاند کاندیدان بەڵێن دەدەن خاوەنداری لە گەل و شارەوانییەکان بکەن، گوتی: "وەک کاندیدان، ئەمڕۆ بۆ ئێمە ڕۆژێکی مێژووییە. ئەم هەڵبژاردنە بەرئەنجامی شۆڕشی ڕۆژئاوایە. ئەمە هێڵی دیموکراتیکە و سەردەکەوێت. وەک کاندیدان بەڵێن دەدەین خاوەنداری لە شارەوانییەکان بکەین و خزمەتی گەلەکەمان بکەین".

ئاهەنگە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.