کارمەند و کاسبکارانی کۆبانێ دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان کرد

سەدان کارمەند و کاسبکاری کۆبانێ دوکانەکانیان داخست و لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ڕێپێوانیان کرد.

کارمەندان و بازرگانانی کۆبانێ بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە بە ھۆیەوە ٢٩ ئەندامی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان شەهید بوون، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئاشتیەوە دەستی پێکرد و لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد کۆتایی هات.

کارمەندان و کاسبکاران لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد، بە خولەکێک بێدەنگی یادی شەھیدانیان بەرز ڕاگرت. پاشان شێخ نەبی حەمە، ھاوڵاتییەکی شاری کۆبانێ قسەی کرد و وتی: دەوڵەتی تورک، هەمووان، شوێنە خزمەتگوزاری و ژێرخانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج. بە ھۆی هێرشی بۆ سەر ئەکادیمیای هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ٢٩ ئەندامی ئەو ھێزانە شەهید بوون. ئەوەی دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدات، تاوانی شەڕە و دەیەوێت خەڵکی ناوچەکە کۆمەڵکوژ بکات".

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.