خانەوادەی شەهیدان: لە بەرانبەر داگیرکەری و خیانەت کوردستان بپارێزن

خانەوادەی شەهیدان لە حەلەب ناڕەزایەتیان لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە پشتگیری پەدەکە پیشاندا و وتیان، " لە بەرانبەر داگیرکەری و خیانەت کوردستان بپارێزن."

لە کوردستان و هەموو جیهان، کوردستانیان ڕژانە نێو گۆڕەپانەکان و هێرشی دەوڵەتی تورکیان بە پشتگیری پەدەکە شەرمەزار کرد. دایکی شەهیدان لە حەلەب ناڕەزاییان لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی تورک و پشتگیری پەدەکە پیشاندا و وتیان، " لە بەرانبەر داگیرکەری و خیانەت کوردستان بپارێزن."

'خیانەت کۆتایی بە پەدەکە دەهێنێت'

دایە رۆشینا خلۆ ناڕەزایی لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە پیشاندا و وتی، " ئێمە تاوەکو کۆتایی پشتگیری لە گەریلاکان دەکەین. خیانەت کۆتایی بە پەدەکە دەهێنێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوژمنی هەموو کوردێکە. پێویستە پەدەکە هوشیار بێتەوە و دەست لە خیانەت بەربدات. هەرچیەک دەبێت بەرخۆدانی گەریلا لەسەر هزر و رامانی ڕێڤەر ئاپۆ سەردەکەوێت. پێویستە هەموو کوردێک بێتە سەر شەقام و لە بەرانبەر داگیرکەری و خیانەت کوردستان بپارێزێت."

'هێرش و خیانەت تێکدەشکێنرێت'

هاوڵاتیەک بە ناوی هۆشمین دەدۆ سڵاوی بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە نارد و وتی، " لە جیاتی ئەوەی هەموو کورد لەدژی داگیرکەری یەکبگرن و کوردستان بپارێزن، ماڵباتی بەرزانی پشتگیری لە داگیرکەران دەکات. بەداخەوە ئەمڕۆ پێشمەرگەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک شەڕ گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەن. ئێمە وەک خانەوادەی شەهیدان سڵای خۆمان بۆ بەرخۆدانی گەریلا دەنێرین. بە تەئکیی ئەم هێرشی داگیرکەریە پوچەڵ دەبێتەوە."

لەدژی داگیرکەری و خیانەت بانگەوازی راپەرین

رەمزی بەکریش خیانەتی پەدەکەی شەڕمەزار کرد و وتی، " خیانەتی پەدەکە شتێکی نوێ نییە. لە مێژەوە خیانەت لە گەلی کورد دەکات. پێویستە پەدەکە باش بزانێت، هاوکاریکردنی دوژمن کۆتایی پێدەهێنێت. پێویستە لە هەموو جێگەیەک کورد لەدژی خیانەتی ماڵباتی بەرزانی بڕژێتە نێو گۆڕەپانەکان و خیانەت روسوا و شەرمەزار بکات."

ف.ق